1. سەرەکی
  2. پەیامەکان
  3. 10ی ئابی 2026

دانانی شەش فەرماندەی باڵا لە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سوپای پاسداران و بەسیجی موستەزعەفین

ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی

حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی، فەرماندەی پایەبەرزی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بە دەرکردنی چەند فەرمانێکی جیاواز، بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانی شەش کەس لە فەرماندە و بەڕێوەبەرە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانیان ڕاگەیاند.

بەپێی ئەم فەرمانانە، سەردار سەرلەشکری فڕۆکەوان پاسدار عەلی عەبدوڵڵاهی وەک سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و ئەمیر سەرتیپ کەیومەرس حەیدەری وەک جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان دیاری کران.

هەروەها سەرتیپی پاسدار ئەحمەد وەحیدی بە بەخشینی پلەی سەرلەشکری بوو بە فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، و سەرلەشکری پاسدار مستەفا ئیزەدی بەرپرسیارێتی جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای گرتە ئەستۆ.

لە درێژەی ئەم فەرمانانەدا، بەرپرسیارێتی فەرماندەیی هێزی دەریاییی سوپا بە دەریاداری پاسدار عەلی عوزمایی و سەرۆکایەتیی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفین بە حوججەتولئیسلام ولموسلیمین حوسێن تائیب سپێردرا.