1. سەرەکی
  2. پەیامەکان
  3. 14ی تەممووزی 2026

ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی «ئاغای شەهیدی ئێران» لە موسەڵلای تاران بەڕێوە چوو

ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی

ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی «ئاغای شەهیدی ئێران» حەزرەتی ئایەتوڵڵا ولعوزما سەید عەلی خامنەیی لە لایەن ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەییەوە، بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک، بنەماڵە بەڕێزەکانی شەهیدان، سەرۆکانی دەسەڵاتەکان، ژمارەیەک لە بەرپرسانی مەدەنی و سەربازیی وڵات و باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی، لە شەبستانی موسەڵلای ئیمام خومەینی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)ی تاران بەڕێوە چوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا ئایەتوڵڵا سەید مستەفا خامنەیی، کوڕە گەورەی ڕێبەری شەهید، لە وتارێکدا پەیامی سوپاسی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی، ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامی، بۆ خەڵک بە دوای ڕاپەڕینە گەورەکەی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکە گەیاند و ئاماژەی بەوە کرد: خەڵکی وەفادار و بەسیرەتی ئێران ئەم دیمەنەیان بە شێوەیەک ڕازاندەوە کە بەرگەگرتنی بۆ دوژمن زۆر قورس بوو، و لە تاران، قوم و مەشهەد خەڵک لە هەموو وڵاتەوە ئامادەبوونێکی ملیۆنی و پڕ بەرەکەتیان هەبوو.

هەروەها بە سوپاسکردنی حکوومەت، سوپا، بەسیج، هێزە ئینتیزامییەکان و هەموو ئەو دامەزراوانەی لەم ڕووداوە گەورەیەدا چالاک بوون، گوتی: هەروەها لە لایەن ڕێبەری پایەبەرزەوە سوپاس و پێزانینی خەڵکی وەفادار و بەسیرەتی عێراق دەکەم کە لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا و لە ڕێگای نێوان نەجەف و کەربەلا دیمەنێکی نائاساییان تۆمار کرد، و هەروەها عەشیرەتەکان، حەشدی شەعبی و حکوومەتی بەڕێزی عێراق.

ئایەتوڵڵا سەید مستەفا خامنەیی، بە جەختکردنەوە لەوەی کە ئارامگرتن لەم کارەساتە گەورەیەدا هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ تۆڵەسەندنەوەدا نییە، گوتی: ئارامگرتن بە واتا ڕاستەقینەکەی ئەوەیە کە ئێمە ئەم کارەساتە گەورەیە وا بەرگە بگرین کە ڕێگا ڕوونەکەی خۆمان بە باشی و بە دروستی درێژە پێ بدەین و تا ئامانجی کۆتایی بەرەو پێش بچین؛ بۆیە هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ تۆڵەسەندنەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ خراپەکارانی جیهان، کە دەستیان لەم تاوانە گەورانەدا هەبووە، نابێت.

هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا بەڕێزان محەممەدحوسێن سەعیدیان، محەممەدڕەزا پوورزەرگەری و قاسم موقەددەمی چەند ئایەتێکیان لە قورئانی پیرۆز خوێندەوە، و مەدداحانی ئەهلی بەیت (سڵاوی خوایان لێ بێت)، بەڕێزان مەحموود کەریمی و محەممەدڕەزا بەزری، لە شینی حەزرەتی ئەباعەبدوڵڵا ئەلحوسەین (سڵاوی خوای لێ بێت)، شەهیدانی جەنگی ڕەمەزان و ڕێبەری شەهیدی ئوممەتدا مەدحخوێنییان کرد.

ئایەتوڵڵا سەید مستەفا خامنەیی لە کاتی وتاردان لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕێبەری شەهید لە موسەڵلای ئیمام خومەینیی تاران
ئایەتوڵڵا سەید مستەفا خامنەیی لە کاتی وتاردان لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕێبەری شەهید لە موسەڵلای ئیمام خومەینیی تاران