1. سەرەکی
  2. پەیامەکان
  3. 22ی ئەیلوولی 2026

ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ئایەتوڵڵا ولعوزما شوبەیری لە لایەن ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامییەوە لە قوم

ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی

کۆڕی پرسە و یادکردنەوەی مەرجەعی پایەبەرز، ئایەتوڵڵا ولعوزما سەید مووسا شوبەیری زەنجانی، ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕەزبەر (مێهر) لە لایەن ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامییەوە، دوای نوێژی ئێوارە و خەوتنان لە شەبستانی ئیمام خومەینی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)ی حەرەمی حەزرەتی مەعسوومە (سڵاوی خوای لێ بێت) لە قوم بەڕێوە دەچێت.