چوارەمین شەوی ڕێوڕەسمی پرسەی مانگی موحەڕڕەم لە زەینەبییە لە نزیک شوێنی عورووجی مەلەکووتیی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
لەم ڕێوڕەسمەدا کە ئەمساڵ لە لایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی، ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامی، بەڕێوە دەچێت، حوججەتولئیسلام عەلیزادە لە وتارێکدا ناسینەوەی نەخشەکانی دوژمن و بڕیاری دروست و هەنگاونانی لەکاتی خۆیدا لە بەرامبەریاندا بە تایبەتمەندیی نایابی ڕێبەری حەکیم و شەهیدی شۆڕش ناو برد.
لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا ئاغای مەحموود کەریمی لە شینی سەروەری شەهیدان حەزرەتی ئەباعەبدوڵڵا ئەلحوسەین (سڵاوی خوای لێ بێت) و یارە وەفادارەکانیدا مەرسیەخوێنیی کرد و بە یادی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی و شەهیدانی پایەبەرزی بەرگریی پیرۆزی دووەم و سێیەمەوە شیعرخوێنی و نۆحەخوێنیی کرد.