1. سەرەکی
  2. پەیامەکان
  3. 23ی حوزەیرانی 2026

سێیەمین شەوی ڕێوڕەسمی پرسەی مانگی موحەڕڕەم لە زەینەبییە لە نزیک شوێنی عورووجی مەلەکووتیی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی

ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی

لەم ڕێوڕەسمەدا کە ئەمساڵ لە لایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی، ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامی، بەڕێوە دەچێت، حوججەتولئیسلام ولموسلیمین ناسر ڕەفیعی بە پشتبەستن بە زیارەتنامەی حەزرەتی عەبباس (سڵاوی خوای لێ بێت)، قەمەری بەنی هاشمی بە بەندەی چاک و گوێڕایەڵی ئیمام ناو برد و گوتی: کرداری چاک مرۆڤ خۆشەویست و نوورانی دەکات؛ هەروەک هەموومان بینیمان، خوای گەورە کەسایەتییەکی نایابی وەک ڕێبەری شەهیدی شۆڕش، کە بەندەیەکی چاک بوو، ئەوەندە لە دڵی خەڵکدا خۆشەویست کرد کە گەل هێشتاش بە یادی ئەو و لەسەر بنەمای خۆشەویستیی ئەو سەنگەری شەقامی پاراستووە و بەدخوازانی نائومێد کردووە.

لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا ئاغای مەیسەم موتیعی لە شینی قەمەری بەنی هاشم حەزرەتی ئەبولفەزل عەبباس (سڵاوی خوای لێ بێت) و شەهیدانی کەربەلادا مەسیبەتخوێنیی کرد و بە یادی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی و شەهیدانی پایەبەرزی بەرگریی پیرۆزی دووەم و سێیەمەوە نۆحەخوێنیی کرد.