1. سەرەکی
  2. پەیامەکان
  3. 10ی ئەیلوولی 2026

سەردانی نوێنەرانی ڕێبەری شۆڕش بۆ سەید عەلی مووسەوی گەرمارۆدی، کەسایەتیی نەمری شیعر و ئەدەب

ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی

بەڕێزان غوڵامعەلی حەددادعادل و حوسێن موحەممەدی بە نوێنەرایەتی لە ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕش، بە ئامادەبوون لە شوێنی خەواندنی سەید عەلی مووسەوی گەرمارۆدی، هونەرمەندی شۆڕشگێڕ و کەسایەتیی نەمری شیعر و ئەدەبی وڵات، سەردانیان کرد.

لەم دیدارەدا، بەڕێزان غوڵامعەلی حەددادعادل و حوسێن موحەممەدی، نوێنەرانی ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕش، سڵاوی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەییان گەیاند و ئاگاداری دوایین بارودۆخی چارەسەری ئەم شاعیر و ئەدیبە دیارە بوون و هیوای تەندروستی و چاکبوونەوەیان بۆ خواست.