دووەمین شەوی ڕێوڕەسمی پرسەی مانگی موحەڕڕەم لە زەینەبییە لە نزیک شوێنی عورووجی مەلەکووتیی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
لەم ڕێوڕەسمەدا کە ئەمساڵ لە لایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی، ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامی، بەڕێوە دەچێت، حوججەتولئیسلام ولموسلیمین سەید ئەحمەد تەباتەبایی لە وتارێکدا بە ناونیشانی «چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی بەرەی ئیمان لەگەڵ تاقیکردنەوەکان»، ناخۆشییەکانی بەرەی حەقی بە زەمینەسازی بەرزبوونەوە دانا و گوتی: لە نەخشەی گشتیی ئیلاهیدا هەموو مرۆڤەکان لە ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتیدا تووشی تاقیکردنەوە و بەڵای جۆراوجۆر دەبن تا ئاستی دینداریان دەربکەوێت، و لەم چوارچێوەیەدا عاشووڕای ئەباعەبدوڵڵا (سڵاوی خوای لێ بێت) لە لووتکەی دین و مرۆڤایەتیدا دەدرەوشێتەوە، چونکە هاوەڵانی ئەو حەزرەتە لە ڕووبەڕووبوونەوەی جۆرەکانی تاقیکردنەوەدا بە ئارامگرتن و بە بەسیرەتەوە هەڵسوکەوتیان کرد.
هەروەها ئاغای سەید مەجید بەنی فاتمە لە شینی حەزرەتی ئەباعەبدوڵڵا (سڵاوی خوای لێ بێت) و شەهیدانی کەربەلادا مەسیبەتخوێنیی کرد و بە یادی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی و شەهیدانی پایەبەرزی بەرگریی پیرۆزی دووەم و سێیەمەوە نۆحەخوێنیی کرد.