پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دواییی نووسەری شۆڕشگێڕ مەنسوور ئەنوەری
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
بسم اللّه الرّحمن الرّحیم
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
کۆچی دواییی جەنابی «مەنسوور ئەنوەری»، نووسەری پابەند و شۆڕشگێڕ، مایەی داخ و پەژارە بوو.
ئەو کۆچکردووە بە خوڵقاندنی چەندین بەرهەم، لەوانە ڕۆمانی دوازدە بەرگیی «ڕێگای جەنگ» کە جێی سەرنج و ستایشی ئیمامی تێکۆشەری شەهید بوو، قەرزی خۆی بە شۆڕشی ئیسلامی دایەوە.
من لە کاتێکدا سەرەخۆشی لە خێزانەکەی و کۆمەڵگەی ئەدەبیی وڵات دەکەم، لە بارەگای خوای گەورە بۆ ئەو کۆچکردووە لێبووردن و لێخۆشبوون و پاداشتی خوایی داوا دەکەم.
سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی
٢٠ی ئابانی ١٤٠٥