1. سەرەکی
  2. پەیامەکان
  3. 11ی تشرینی دووەمی 2026

پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دواییی هونەرمەندی شۆڕشگێڕ کووروش زارعی

ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی

بسم اللّه الرّحمن الرّحیم
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

کۆچی دواییی جەنابی «کووروش زارعی»، هونەرمەندی پابەند و شۆڕشگێڕی وڵات، مایەی داخ و پەژارە بوو. چالاکییە بێوچانەکانی ئەو کۆچکردووە لە بڵاوکردنەوەی هونەرەکانی شانۆ لە شار و ناوچە کەمبەهرەکانی وڵاتدا و خۆڕاگرییەکەی لەسەر بەهاکانی شۆڕشی ئیسلامی جێی ستایش بوو. من لە کاتێکدا سەرەخۆشی لە خێزانەکەی و کۆمەڵگەی هونەریی وڵات دەکەم، لە بارەگای خوای گەورە بۆ ئەو کۆچکردووە لێبووردن و لێخۆشبوون و پاداشتی خوایی داوا دەکەم.

سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی
٢٠ی ئابانی ١٤٠٥