ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی چلەی «ئاغای شەهیدی ئێران» لە تاران، قوم و مەشهەد
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
نووسینگەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی چلەمین ڕۆژی بەڕێکردن و ناشتنی تەرمی ئاغای شەهیدی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاند کە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕێبەری شەهید، حەزرەتی ئایەتوڵڵا ولعوزما سەید عەلی حوسەینی خامنەیی، لە تاران، قوم و مەشهەد بەڕێوە دەچێت.
دەقی تەواوی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی:
بسمهتعالی
بە ناوی خوای گەورە
هاوکات لەگەڵ ڕۆژانی چلەمین ڕۆژی بەڕێکردنی مێژوویی و ناشتنی تەرمی پاکی ئاغای شەهیدی ئێران، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ئەو ڕێبەرە پایەبەرزە و خانەوادەکەی لە لایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی، ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامی، لە تاران، قوم و مەشهەد بەڕێوە دەچێت.
ڕێوڕەسمەکانی یادکردنەوەی ڕێبەری شەهید، حەزرەتی ئایەتوڵڵا ولعوزما سەید عەلی حوسەینی خامنەیی، بەم شێوەیە بەڕێوە دەچن:
تاران: سێشەممە ٢٧ی مورداد، کاتژمێر ١٧:٠٠–١٩:٠٠، لە شەبستانی موسەڵلای ئیمام خومەینی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت).
قوم: چوارشەممە ٢٨ی مورداد، دوای نوێژی ئێوارە و خەوتنان، لە حەرەمی حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە (سڵاوی خوای لێ بێت).
مەشهەدی پیرۆز: پێنجشەممە ٢٩ی مورداد، هاوکات لەگەڵ شەوی شەهادەتی ئیمام حەسەنی عەسکەری (سڵاوی خوای لێ بێت)، دوای نوێژی ئێوارە و خەوتنان، لە حەرەمی پیرۆزی ڕەزەوی.
لە گەلی پێزانی ئێران داوا دەکرێت لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕێبەری شەهیددا ئامادە بن.
ئامادەبوونی پڕشکۆ و بەرفراوانی سەرجەم ئێرانییان و دڵدارانی هەردوو ئیمامی شۆڕش لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی چلەی ڕێبەری شەهیددا، بەیعەتێکی نوێ لەگەڵ ڕێبەرایەتیی پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامی و جەختکردنەوەیەکی دووبارە لەسەر درێژەدان بە ڕێگای ئاغای شەهیدی ئێران دەبێت.
نووسینگەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی