مەجلیسی پرسەی ئایەتوڵڵا ئیسحاق فەیاز لە لایەن ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامییەوە لە قوم بەڕێوە دەچێت
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
مەجلیسی پرسەی مەرجەعی بەرزپایە ئایەتوڵڵا حاج شێخ ئیسحاق فەیاز، ئەمشەو (هەینی ٢٢ی خوردادی) لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە قوم بەڕێوە دەچێت. ئەم ڕێوڕەسمە دوای نوێژی ئێوارە و خەوتنان لە شەبستانی ئیمام خومەینی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)ی حەرەمی حەزرەتی مەعسوومە (سڵاوی خوای لێ بێت) بەڕێوە دەچێت.