یەکەمین شەوی ڕێوڕەسمی پرسەی مانگی موحەڕڕەم لە زەینەبییە لە نزیک شوێنی عورووجی مەلەکووتیی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
ئەم ڕێوڕەسمە ئەمساڵ لە لایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی، ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامی، بەڕێوە دەچێت.
لەم ڕێوڕەسمەدا حوججەتولئیسلام ولموسلیمین سەید میرهاشم حوسەینی، لە وتارێکدا بە ناونیشانی «حیسابەکانی ژیان و ئیلاهیاتی ژیان»، سەبارەت بە گرنگیدانی تایبەت بە چەمکە مەعنەوییەکان و لەبەرچاوگرتنی خوا و بەڵێنە ئیلاهییەکان لە پاڵ حیسابە ماددییەکان لە ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتیدا قسەی کرد و گوتی: بەرگریی پیرۆزی گەلی ئێران لە جەنگی ڕەمەزاندا لە وانەکانی ڕووداوی مەزنی کەربەلا و گیانبەختکردنی ئەباعەبدوڵڵا (سڵاوی خوای لێ بێت) و یارە وەفادارەکانییەوە سەرچاوەی گرتووە و نموونەیەکی ڕوونی گرنگیدان بە ئیلاهیات لە پاڵ حیساب و ئامادەکارییە ماددییەکاندایە.
هەروەها ئاغای مەهدی ڕەسووڵی لە شینی حەزرەتی ئەباعەبدوڵڵا (سڵاوی خوای لێ بێت)، شەهیدانی کەربەلا و ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامیدا نۆحەخوێنیی کرد و یاد و ناوی شەهیدانی پایەبەرزی جەنگی ڕەمەزانی بەرز ڕاگرت.