پەیام بۆ گەلی ئێران دەربارەی یاداشتنامەی تێگەیشتنی نێوان سەرۆککۆمارانی ئێران و ئەمریکا
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
بسم الله الرّحمن الرّحیم
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
گەلی پڕجۆش و وەفاداری ئێران، هەروەک ئاگادار بوون، یاداشتنامەیەکی تێگەیشتن لە نێوان سەرۆککۆمارانی ئێران و ئەمریکادا واژۆ کرا. لە ڕێگەی گەیشتن بەم قۆناغەدا، بەرپرسانی پەیوەندیدار، لە دڵسۆزییەوە و بە نیازپاکی، هەوڵێکی زۆریان دا، و بێگومان ئەوە سەرۆککۆماری ئەمریکا بوو کە لە بێچارەییەوە، جۆرەها ئامرازی فشاری بۆ ئەم کارە بەکار دەهێنا. من لە بنەڕەتدا، بۆچوونێکی ترم هەبوو، بەڵام لەبەر ئەو پابەندبوونەی کە سەرۆککۆماری بەڕێز وەک سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە لایەن خۆی و ئەندامانی ترەوە لە پاراستنی مافەکانی گەلی ئێران و بەرەی بەرگریدا پێیان دام، و بە ڕاشکاوی بەرپرسیارێتیی ئەوەیان قبووڵ کرد، مۆڵەتی ئەوەم دەرکرد. ئەوان هەروەها بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر لایەنی ئەمریکی بیەوێت زیادەخوازی بکات، ملکەچی نابن. لەم ساتەوە، ئێمە، واتە ئێوەی گەلی سەربەرز و ئەم خزمەتکارە بچووکە، چاوەڕێی هێنانەدیی مەرجە گوتراوەکان دەبین. بەڵام ئاشکرایە کە ئەو دانوستانە ڕووبەڕووانەی لە داهاتوودا دەکرێن، بە مانای قبووڵکردنی بۆچوونی دوژمن نابێت. هیوادارین دوعای خێری سەروەرمان (عجّلاللهتعالیفرجهالشّریف) جۆرەها سەرخستن و سەرکەوتن بۆ گەلی بەشەرەفی ئێران بە دیاری بهێنێت.
والسّلام علیکم و رحمة الله و برکاته
و سڵاو و ڕەحمەت و بەرەکەتی خواتان لەسەر بێت.
سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی
٢٨ی خوردادی ١٤٠٥