1. سەرەکی
  2. پەیامەکان
  3. 4ی ئابی 2026

ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی دەربارەی سەرچاوەی فەرمیی بڵاوکردنەوەی پەیام، هەواڵ و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ڕێبەرەوە

ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی

پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە:

سەرچاوەی فەرمیی بڵاوکردنەوەی پەیام، هەواڵ و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی، نووسینگەکەی خۆی و نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ڕێبەری شۆڕشە و هەر بابەتێک لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە بێبەشە لە متمانە و دروستی.

دەقی ڕاگەیەندراوی پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بەم شێوەیەیە:

بسم‌الله الرحمن الرحیم
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بە بەرزڕاگرتنی ئەربەعینی حوسەینی و ڕێزگرتن لە ڕۆحی بەرزی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش، بە خەڵکی شەریف و ڕاپەڕیوی ئێران ڕادەگەیەنێت کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەندێک گوتە بە ناوی ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە دنیای مەجازیدا بڵاوکراونەتەوە کە بەداخەوە دەبنە هۆی شێواندنی بیروڕای گشتی و دروستبوونی دووبەرەکی و ناکۆکی لە کۆمەڵگادا.

لەسەر ئەم بنەمایە چەند خاڵێک دەربارەی هەواڵ و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ڕێبەری پایەبەرزەوە ڕوون دەکاتەوە:

١. سەرچاوەی فەرمیی بڵاوکردنەوەی پەیام، هەواڵ و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی، ماڵپەڕی زانیاریی نووسینگەی ڕێبەری شۆڕش یان ماڵپەڕی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ڕێبەری شۆڕشە و هەر بابەتێک لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە بڵاو بکرێتەوە بێبەشە لە متمانە و دروستی.

٢. ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامەکانیاندا، لەوانە لە دوایین پەیامیاندا، جەختیان لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی پیرۆز و پاراستنی ڕێز و حورمەتی بەرپرسانی دڵسۆز و خزمەتگوزارانی نیزامی ئیسلامی، بە تایبەت دەوڵەتی بەڕێز، کردووەتەوە. ئەو بابەتانەی بە پێچەوانەی ئامۆژگارییە جەختلەسەرکراوەکانی ڕێبەرییەوە دەبنە هۆی دووبەرەکی و لێکترازان لە کۆمەڵگادا و زەمینە بۆ پاڵدانی نادروست بە بەرپرسانی بەڕێز خۆش دەکەن، لە خزمەتی ئامانجەکانی بەدخوازان و دوژمنانی سوێندخواردووی گەلی ئێراندان. لەسەر ئەم بنەمایە، ئەو بابەتەی لە دنیای مەجازیدا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا کەسێک ئیدیعایەکی دەربارەی کاردانەوەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە نامەی سەرۆک کۆماری بەڕێز خستووەتە ڕوو، لە بنەڕەتەوە درۆ و پێچەوانەی ڕاستییە.

پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی
١٣ی موردادی ١٤٠٥