پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی پاڵەوانێتیی تیمی نیشتمانیی زۆرانبازیی ئازادی ژێر ٢٣ ساڵ لە پاڵەوانێتیی جیهاندا
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
بسم الله الرحمن الرحیم
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
پاڵەوانێتیی تیمی نیشتمانیی ژێر بیست و سێ ساڵی زۆرانبازیی ئازادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاڵەوانێتیی جیهاندا، دڵی گەلی مەزن و قەدرزانی ئێرانی پڕ کرد لە شادی و شانازی. ئەم سەرکەوتنە کە لەگەڵ بەدەستهێنانی ٩ مەدالیای ڕەنگاوڕەنگدا بوو، هەروەک پاڵەوانێتیی دوایی تیمی هیوا (ئومید)ی زۆرانبازیی فەڕەنگی، ئەنجامی پلاندانان، بەڕێوەبردن و هەوڵی بێوچانی بەڕێوەبەران، ڕاهێنەرانی فیداکار، و گەنجانی بەهێز و بەغیرەتی وڵاتە. ئەم ئازیزانە بەتایبەتی نەوەی گەنجی پاڵەوانی نیشتمان و گەلی سەربەرزی ئێران پیرۆز دەکەم.
سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی
٢٧ی مێهری ١٤٠٥