سەردانی شاندێکی ڕێبەری شۆڕش بۆ ئایەتوڵڵا نووری هەمەدانی لە نەخۆشخانە
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
شاندێک لە لایەن ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامییەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە سەردانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا نووری هەمەدانییان کرد.
حوججەتولئیسلام والموسلیمین ڕەحیمیان، موحەممەدی عێراقی، موحەممەدیان و حاج عەلی ئەکبەری دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران، سڵاوی ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامییان بە حەزرەتی ئایەتوڵڵا نووری هەمەدانی، یەکێک لە مەرجەعە گەورەکانی تەقلید، گەیاند و ئاگاداری دوایین ڕەوتی چارەسەر و تیمارکردنی ئەو بوون.
نوێنەرانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی هەروەها هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتری حەزرەتی ئایەتوڵڵا نووری هەمەدانییان خواست و هیوایان دەربڕی کە حەوزە زانستییەکان بەم زووانە جارێکی دیکە لە فەزیلەتە زانستییەکانی ئەم مەرجەعە بەڕێزە سوودمەند ببن.