سەردانی شاندێکی ڕێبەری شۆڕش بۆ ئایەتوڵڵا وەحید خوراسانی لە نەخۆشخانە
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
شاندێک لە لایەن ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامییەوە، عەسری ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە سەردانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا وەحید خوراسانییان کرد.
حوججەتولئیسلام والموسلیمین ڕەحیمیان، موحەممەدی عێراقی و حاج عەلی ئەکبەری عەسری ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران، سڵاو و دوعای ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕشی ئیسلامییان گەیاند و ئاگاداری بارودۆخی چارەسەری حەزرەتی ئایەتوڵڵا وەحید خوراسانی، یەکێک لە مەرجەعە گەورەکانی تەقلید، بوون.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا وەحید خوراسانی بەهۆی نەخۆشییەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە بەشی چاودێریی چڕدا خەوێنراوە.