فەرمانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بۆ بەردەوامبوونی خزمەتی دانراوەکانی ڕێبەری شەهید لەسەر بنەمای بڕیار و ڕێنمایییە پێشووەکان
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
بسمهتعالی
بە ناوی خوای گەورە
بەدوای پرسیاری هەندێک لە بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ئەو دەزگایانەی کە ڕاستەوخۆ لە لایەن ڕێبەری شەهیدەوە (قدّس الله نفسه الزّکیّه - خوا ڕۆحە پاکەکەی پیرۆز بکات) دانراون، بەمە ڕادەگەیەنم کە لە ئێستادا هیچ کامیان پێویستیان بە نوێکردنەوەی بڕیاری دانان نییە و پێویستە هەروا لەسەر بنەمای ئەو ڕێنمایی و سیاسەتانەی لە سەردەمی ژیانی ئەو بەڕێزەدا وەریانگرتووە، درێژە بە کارەکانیان بدەن.
سەرکەوتنی هەمووان لە ئەنجامدانی بەرپرسیارێتییەکانیاندا لە خوای گەورە داوا دەکەم.
سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی