پەیام بە بۆنەی شەهیدبوونی دکتۆر عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، و کوڕەکەی و هاوکارانی
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
بسم الله الرّحمن الرّحیم
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ولاتَحسبَنَّ الّذینَ قُتِلوا فی سبیلِاللهِ اَمواتاً بَل اَحیاءٌ عِندَ رَبِّهِم یُرزَقون
هەرگیز وا مەزانە ئەوانەی لە ڕێگای خوادا کوژراون مردوون، بەڵکوو زیندوون و لای پەروەردگاریان ڕۆزییان پێ دەدرێت. (قورئان، ئال عیمران ٣: ١٦٩)
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی بەڕێز دکتۆر عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری ڕێبەری لەو ئەنجومەنەدا، و کوڕە بەبەرهەمەکەی و هەندێک لە هاوکارانیم پێگەیشت. ناوبراو کەسێکی زانا، دووربین، زیرەک و پابەند و خاوەنی ئەزموونی جۆراوجۆر لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی، سەربازی، ئەمنی، فەرهەنگی و بەڕێوەبەریدا بوو. نزیکەی پێنج دەیە ڕۆڵگێڕان لە چینە جیاوازەکانی نیزامی ئیسلامیدا، کەسایەتییەکی دیاری لێ دروست کردبوو.
بێگومان تیرۆرکردنی کەسایەتییەکی وەها نیشانەی ئاستی گرنگیی ئەو و ڕق و کینەی دوژمنانی ئیسلامە بەرامبەر بەو. با دوژمنانی ئیسلام بزانن کە ڕشتنی ئەم خوێنانە لە بنی درەختی بەهێزی نیزامی ئیسلامیدا تەنیا بەهێزتری دەکات؛ و بێگومان هەر خوێنێک خوێنبایەکی هەیە کە بکوژە تاوانبارەکانی شەهیدان دەبێت بەم زووانە بیدەن. من ئەم کارەساتە لە هاوسەری بەڕێز و منداڵەکانی تری ئەو بەڕێزە و هەروەها هەموو کەس و کارەکەی، بەتایبەتی جەنابی ئایەتوڵڵا ئامولی لاریجانی، لە دڵەوە سەرەخۆشی دەکەم و لە بارەگای خوای حەق جلَّوعلا (پاک و بەرز و بڵندە) بەرزبوونەوەی پلەکانی ئەو کۆچکردووانە داوا دەکەم.
سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی
٢٦ی ئیسفەندی ١٤٠٤