1. سەرەکی
  2. پەیامەکان
  3. 22ی تەممووزی 2026

پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی شەهیدان مزەففەر

ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی

بسم‌الله الرحمن الرحیم
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

جەنابی ئاغای حوسێن مزەففەر! سلام علیکم (سڵاوتان لێ بێت)؛

کۆچی دوایی دایکی بەڕێز و فیداکار و ئارامگری شەهیدانی سەربەرز حەسەن، عەلی و ڕەزا مزەففەر (ڕەزای خوای گەورەیان لەسەر بێت) لە جەنابتان و کەسوکاری بەڕێزی تر و خێزانە بەڕێزەکانی شەهیدان و فیداکاران سەرەخۆشی دەکەم.

ئەم خاتوونە بەنرخ و پارێزکارە بە پەروەردەکردنی منداڵانێکی باوەڕدار و پابەند بە بەرگری لە حەرەمی شۆڕشی ئیسلامی، بە پێگەی بەرزی نزیکیی خوایی گەیشتووە. هیوادارم ڕۆحی پاکی لە پاڵ ڕۆحە پاکەکانی منداڵە شەهیدەکانیدا، نوقمی ڕەحمەت و ڕەزامەندیی خوایی بێت.

سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی