ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی

بسم الله الرّحمن الرّحیم
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

هەواڵی شەهیدبوونی مامۆستای دیاری بواری زانست و کولتوور و کەسایەتیی بەئەزموونی بواری سیاسەتی دەرەوە، جەنابی دکتۆر سەید کەمال خەڕڕازی، بەڵگەی شانازییە بۆ کۆمەڵگەی زانکۆییەکان، مامۆستایانی زانکۆ و بەرپرسانی سیاسیی سیستەمی کۆماری ئیسلامی، و لە بەرامبەردا، بەڵگەی شەرمەزاریی ڕەزالەتی خۆبەزلزانانی ئەمریکی-سەهیۆنی و دوژمنانی زانست، کولتوور و شارستانیی ئێرانە.

ئەوان چەندین ساڵی تەمەنی خۆیان لە خزمەت لە بوارە جیاوازەکانی کولتووری، ڕاگەیاندن و بەرپرسیارێتیی وەزارەتی دەرەوەدا بەسەر برد، و جگە لە چالاکی لە بوارە نوێیەکانی زانستە دەرکییەکاندا (cognitive sciences)، لە ئەنجومەنی ستراتیژیی پەیوەندییە دەرەکییەکاندا ڕۆڵیان دەگێڕا.

من شەهیدبوونی ئەو کەسایەتییە خزمەتگوزارە و هاوسەرە بەڕێزەکەیان لە گشت خەڵک، کۆمەڵگەی زانکۆییەکان، خۆشەویستان و قوتابیانی ئەم مامۆستایە و هەروەها بنەماڵەی بەڕێزی خەڕڕازی، بەتایبەتی جەنابی ئایەتوڵڵا سەید موحسین خەڕڕازی سەرەخۆشی و پیرۆزبایی دەکەم، و لە خوای گەورە بەرزیی پلە بۆیان داوا دەکەم.

سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی
٢١ی فەروەردینی ١٤٠٥