1. سەرەکی
  2. پەیامەکان
  3. 17ی ئازاری 2026

پەیام بە بۆنەی شەهیدبوونی سەردار سەرلەشکر پاسدار شەهید غوڵامڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفین

ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی

بسم الله الرّحمن الرّحیم
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

مِنَ المُؤمِنینَ رِجالٌ صَدَقوا ما عاهَدوا اللهَ علیهِ فَمِنهُم مَن قَضی نَحبَهُ وَ مِنهُم مَن یَنتَظِرُ وَ ما بَدَّلوا تَبدیلاً
لە ئیمانداران پیاوانێک هەن کە ڕاستیان کرد لەو پەیمانەی لەگەڵ خوادا بەستیان؛ هەندێکیان پەیمانی خۆیان بەجێ هێنا (و شەهید بوون) و هەندێکیشیان چاوەڕوانن، و هیچ گۆڕانێکیان (لە پەیمانەکەیاندا) نەکرد. (قورئان، ئەحزاب ٣٣: ٢٣)

وەرگرتنی هەواڵی ناخۆشی شەهیدبوونی سەردار سەرلەشکر غوڵامڕەزا سولەیمانی، سەرۆکی بەسیجی موستەزعەفین، بووە هۆی خەم و داخێکی زۆر. ناوبراو لە دێرزەمانەوە لە مەیدانی تێکۆشان لە ڕێگای خوادا چالاک بوو و ئەزموونی زۆری لەم ڕێگایەدا بەدەست هێنابوو. تیرۆرکردنی ئەم سەردارە موجاهیدە، گرنگیی زۆری بەسیج و ئەو ترسە زۆرە دەخاتەوە یاد کە دوژمنی بەدکینە و زەلیل لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەیەتی.

من ئەم کارەساتە ئازاربەخشە لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەو شەهیدە پایەبەرزە و هەموو هاوکارانی لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هەموو بەسیجییە خۆشەویستەکان، کە خۆم بچووکترینیانم، سەرەخۆشی دەکەم و هیوادارم خوای گەورە پلە و پایەیەکی بەرز بەو ئازیزە ببەخشێت.

سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی
٢٦ی ئیسفەندی ١٤٠٤