وەڵامێکی گەرم بۆ نامەی عەلیڕەزا بەخشی، قوتابیی دە ساڵان
ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی
ماوەیەک لەمەوبەر، عەلیڕەزا بەخشی ئیرەج، قوتابیی دە ساڵانی دانیشتووی تاران، لە ڕێکەوتی ٢٣ی شەهریوەری ١٤٠٥دا نامەیەکی پڕ لە سۆزی بۆ ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕش نووسی. ئەو لەم نامەیەدا، لە پاڵ دەربڕینی خۆشەویستی و سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ڕێنموونییەکانی ئەو، دیارییەکیشی وەک سوپاسێک بۆ ئەو و یارمەتییەک بۆ جەنگاوەرانی ئیسلام پێشکەش کرد.
دەقی نامەکەی ئەم قوتابییە بەم شێوەیە بوو:
بە ناوی خوا
سڵاو ئاغا.
من عەلیڕەزا بەخشیم.
من دە ساڵمە و لە تاران دەژیم.
ڕاستییەکەی نازانم نامەکەم دەگاتە دەستتان یان نا.
خۆزگە دەمتوانی لە نزیکەوە لەگەڵتان قسە بکەم.
ڕاستییەکەی ئێمە بەهۆی ڕێنموونییەکانتانەوە زۆر قەرزاری ئێوەین.
ئەم پارەیەش بۆ سوپاسکردنی ئێوە و یارمەتیدانی جەنگاوەرانی ئیسلامە.
ئارەزوومەندی دیدارتان
عەلیڕەزا بەخشی ئیرەج
١٤٠٥/٦/٢٣
پاشنووس: هەرچەندە درەنگە، ڕۆژی لەدایکبوونتان پیرۆز بێت.
ئەم نامەیە گەیشتە دەستی ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕش، و حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەییش لە وەڵامی دەربڕینی خۆشەویستیی ئەم قوتابییەدا نامەیەکیان بۆ نووسی و لە بەرامبەردا دیارییەکیان پێشکەش کرد.
دەقی وەڵامی ڕێبەری پایەبەرزی شۆڕش بەم شێوەیەیە:
بسماللهالرحمنالرحیم
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
هاوڕێی ئازیزم، بەڕێز عەلیڕەزا بەخشی
سلام علیکم و رحمة الله و برکاته
سڵاو و ڕەحمەت و بەرەکەتی خواتان لەسەر بێت
سوپاس بۆ سەرنجی پڕ لە خۆشەویستیتان. هەرچەندە لەدایکبوونی ئەم بەندە بچووکە لە مانگی ئیسفەنددایە. لە بەرامبەردا منیش دیارییەک، هەرچەندە بێبایەخ، لە بەرامبەر گەورەییی ئێوەدا پێشکەش دەکەم. سڵاوی من بە ئەندامانی خێزانەکەتان بگەیەنن.
سەید موجتەبا خامنەیی
١٩/مێهر/١٤٠٥
پاشنووس: دەستخەتتان ڕوون و خوێنراوەیە.

