1. سەرەکی
  2. پەیامەکان
  3. 20ی ئازاری 2026

پەیام بۆ سەرۆک کۆماری بەڕێز بە بۆنەی شەهیدبوونی حوجەتولئیسلام سەید ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگری

ئەمە وەرگێڕانی دەقی ڕەسەنی فارسییە. دەقی ڕەسەن بە فارسی

بسم الله الرّحمن الرّحیم
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

سەرۆک کۆماری بەڕێز، جەنابی پزیشکیان دامَت‌حِفاظَتُه و زیدَ عِزُّه (خوا بیپارێزێت و سەربەرزیی زیاد بکات)

بعدَ التّحیه والسلام (پاش درود و سڵاو)؛ بەم نووسراوە پیرۆزبایی و سەرەخۆشیی شەهیدبوونی وەزیری بەهەوڵی هەواڵگری و جانبازی بێناوونیشانی بەئەزموون، حوجەتولئیسلام سەید ئیسماعیل خەتیب (ڕەزامەندیی خوای گەورەی لەسەر بێت) لە بەڕێزتان و دەستەی بەڕێزی دەوڵەت و هاوکارانی بەڕێزتان لە وەزارەتی هەواڵگری و بە تایبەتی لە بنەماڵەی ئەو بەڕێزە دەکەم.

بێگومان جێگای بەتاڵی ئەو دەبێت بە هەوڵی دوو هێندەی بەرپرسان و کارمەندانی دیکەی ئەو وەزارەتە هەستیارە پڕ بکرێتەوە، و ئاسایش لە دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکی بسەندرێتەوە و بە گشت هاونیشتمانیان ببەخشرێت. لە خوای منەتبەخش مانەوەی بەڕێزتان و هاوکارانی دیکە و بەرزبوونەوەی پلە بۆ ئەو شەهیدە خۆشەویستە داوا دەکەم.

سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی